بهكارهێنانی ماددهی هۆشبهر له سلێمانی روو له زیادبوون دهكات
K24- سلێمانی:
بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەكان و لە شاری سلێمانی، ژمارەیەك دامەزراوەی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆنفرانسێكیان لە ژێر ناوی "مادەی ھۆشبەر ئافاتی سەردەم" بەڕێوەبرد، بە ئامانجی نەھێشتن و زیاتر بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری و رێگریكردن لە بەكارھێنانی ئهو ماددانه.
لهمبارهشهوه جهلال مینهبهگ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە سلێمانی دەڵێت: ساڵ بە ساڵ رێژەی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر زیاد دەبێت.
لهكاتێكیشدا كه لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سەنتەرێکی دەرونی کراوەتەوە و ئەو کەسانە سەردانی دەکەن، کە ئالودەی ماددە ھۆشبەرەکانن و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن، سامان ئەنوەر، بەڕێوەبەری سەنتەرەکەش دەڵێت: بەگوێرەی ئەو ماددانەی بەکاری دەھێنن چارەسەر بە ئالودەبووان دەدرێت.
هاوكات وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی وەك بەشێك لە چارەسەری بۆ ئالودەبووانی ماددە ھۆشبەرهكان ئەرکی دەکەوێتە سەرشان، مهریوان نهقشهبهندی، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی ئهو وهزارهتهش جهخت دهكاتهوه، ئامادەی ھەموو ھاوکاری و ھەماھەنگیەکن لە گەڵ دەزگاکانی دیکەی حکوومەت، بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسیەكانی ماددەی ھۆشبەر ببنەوە.
بە گوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سلێمانی، ساڵی ڕابردوو ٢٩٩ کەس کە ٣٢ـیان لە ڕەگەزی مێن، بە ھۆی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە سلێمانی دەسگیکراون، ھەموانیش چاویان لەو یاسا نوێیەیه، کە لە پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە ماددە ھۆشبەرەکان پەسەند کراوە، بۆ ئهوهی بتوانێت ڕێژەی مامهڵهپێوهكردن بهو ماددانه سنوردار بکات.
H.B