رێگری له تیمی كوردستان 24 ده‌كرێت رووماڵی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ركووك بكات
K24 - كه‌ركووك:
ئه‌مڕۆ له كاتی ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌وانی خۆیان له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی كه‌ركووك، رێگری له تیمی كه‌ناڵی كوردستان 24 كرا و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كاندا گرت.
هێمن ده‌لۆ، په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، تیمه‌كه‌یان، كه له خۆی و ئه‌حمه ئه‌نوه‌ری وێنه‌گر پێكهاتبوون، ویستوویانه له كاتی رووداوه‌كه، له شوێنێكی كه‌مێك دوور له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه، رووداو و زانیارییه‌كان بگوزانه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ركووك و لیوای 61 رێگریان لێكراوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، هێزه‌كان به نه‌شیاوی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون و ریگه‌یان نه‌داوه رووماڵه‌كه بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستیان به‌سه‌ر كامێرا و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا گرتووه، تا هه‌موو تۆماره‌كانیان ره‌شكردووه‌ته‌وه جگه له‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌خشكراون، ئینجا كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ گه‌ڕاندوونه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگی رابردوو، چواره‌م جاره رێگری له تیمه‌كانی كوردستان 24 ده‌كرێت له كه‌ركووك كاری رۆژنامه‌وانی خۆی ئه‌نجام بدات، له كاتێكدا به‌وپه‌ڕی پیشه‌ییانه و وردی و هاوسه‌نگییه‌وه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا ده‌كه‌ن.