سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی سێ بڕیاری ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی په‌كی نه‌كه‌وێت، تا دابه‌شكردنی لێپرسراوێتی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێی سه‌ركردایه‌تی گشتیی یه‌كێتیدا، لێپرسراوه‌كانی پێشوو ئه‌ركه‌كانی خۆیان راده‌په‌ڕێنن.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، گوتیشی: لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی پێكهێنراوه. تا رۆژی (24ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) ده‌رفه‌تمان پێدراوه كاره‌كانمان ته‌واو بكه‌ین. رۆژی دواتریش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت بۆ په‌سندكردنی.
روونیشیكرده‌وه، ئێستا یه‌كێتی سه‌ركردایه‌تی نییه، به‌و مانایه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌ی هه‌ڵبژێردراوه، هێشتا ئه‌رك و لێپرسراوێتی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتییان به‌سه‌ردا دابه‌ش نه‌كراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی گشتیی یه‌كێتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجامدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، چه‌ند بڕیارێك ده‌ركراوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای گفتوگۆ كۆبوونه‌وه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ن:
1- دانانى لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ.
2- بڕیاردرا ته‌واوى دامه‌زراوه و ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى به‌رده‌وام بن له كارى ئاسایى رۆژانه‌ى خۆیان تا ئه‌وكاته‌ى په‌یكه‌رى تازه‌ى یه‌كێتى له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتییه‌وه رێكده‌خرێته‌وه.
3- بڕیاردرا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌كراوه‌یى بهێڵرێته‌وه تا په‌سند كردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ.