كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه ئاشكرا كرا
به فه‌رمی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له لالیگا ئاشكرا كرا.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه كه ته‌واوی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای گرته‌وه ئه‌نجوومه‌نی لالیگا و فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریاندا ئه‌م یارییه‌ی كلاسیكۆ له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا بۆ كاتێكی دیكه دوابخه‌ن.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه یاریی كلاسیكۆی نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له 18ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی كامپ ن‌و له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.