ماڵی ھۆرە لە شائابادی رۆژھەڵاتی كوردستان كرايهوه
K24 – ههولێر:
هۆرە هۆنەرێکە، کە مێژووەکەی بۆ چەند هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بۆ پاراستنی ئەم هونەرەش لە شائابادی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان ماڵی هۆرە كرايهوه.
ئەگەر چی تا ئێستا هیچ دامەزراوەیەک نەبووە بۆ پاراستنی ئەم ئاوازە کۆنە، بەڵام، هۆرە وەک داربهڕووهكانى کوردستان لە بەرامبەر هەموو نەهامهتیيەکانی خۆڕاگربووە و خۆی پاراستووە و هەمیشە ئۆمێدێکی نوێی بە ئێرادەی خەڵک بەخشیوە.
کیانی کەڵهوڕ و عەلی ئەکبەری مورادی دوو هۆنەرمەندی ناوداری کوردستانن، کە لە دامەرزاندنی ماڵی هۆرە رۆڵێیان هەبووە و هەر وەک خۆیان دەڵێن ئەوان هاتوون تا هەم رێز لە مێژووی کوردستان بگرن و هەم ئەوەی کە بتوانن گەشە بە هونەری هۆرە بدەن.
ههروهها دهڵێن: هۆرە رەمزی یەکگرتنی نێشتەجێيانی زاگرۆس بووە و هیواش دەخوازن ئەم هەنگاوەش ببێتە هۆی یەکڕێزی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان.