تره‌مپ ریسه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌كاته‌وه خوری
K24- هه‌ولێر:
لێندسی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکانی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، ناوچەی ئارام لەژێر چاودێری نێودەولەتی دەبێت و ئەوان لەگەڵ کورد ناوچە نەوتییەکان دەپارێزن و ناهێڵن بکەونە ژێر دەستی ئێران و ئەسەد.
گراهام لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كه‌ناڵی "فوکس نیوز"ی ئەمه‌ریکی ئاشکرای کرد، دوێنێ شەو لەگەڵ ترەمپ کۆبووەوەتەوە و گەشبین بووە، کە چارەسەرێکی سیاسی مێژوویی لە سووریا بەدی دێت، کە دەمێکە ئێمە چاوەڕێین و گوتی: ناوچەیەکی ئارامی بێ چەك لە نێوان تورکیا و کورد دروست دەکەین، کە ئاسمانەکەی لە ژێر کونترۆلی ئێمەدا دەبێت و لەلایەن کومەڵگەی نێودەولەتییەوە بەرێوەدبرێت.
گراهام گوتی: ترەمپ رێزی هەبوو بۆ هاوکاری کورد و قوربانیانی لە شەڕی دژی داعش و دەیەوێت دڵنیا بێت، کە داعش سەرهەڵناداتەوە، بۆ ئەمەش لە هەماهەنگی لەگەڵ کورد بەردەوام دەبین، چونکە بەرژوەندی نەتەوەیی ئەمه‌ریکا دەپارێزێت.
هەروەها ئاشکراشیکرد، "ترەمپ دەیەوێ بە هاوکاری کورد ناوچە نەوتییەکان بپارێزێت و ببووژێنێتەوە، کە داهاتەکەی بۆ کورد بێت، وەکو پاداشت بۆ ئەو شەڕەی کە لەگەڵ ئێمەیان دژی داعش کرد، هه‌روه‌ها نابێ ئەو ناوچانە بکەونە ژێرە دەستی ئەسەد و ئێران و داهاتەکەیان بۆ ئەوان بچێت".
لێندسی گراهام جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیریكردنی كورد کردەوە و گوتی: "ئەگەر ئێمە پشت لە کورد بکەین، بێگومان داعش جارێکی دیکە سەرهەڵدەداتەوە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، توركیا بوونی هه‌ر هێزێكی دیكه جگه له سوپاكه‌ی و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی له‌و ناوچه‌یه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه بانگه‌شه بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامی لێ ده‌كات.
H.B