سعوودیە بە 28 كۆمپانیای بەشداری پێشانگای بیناسازی ههولێر دەكات
K24 - ههولێر:
محەمەد شەریف سەرپەشتیاری پێشانگای نێودوەڵەتی ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند ، بۆیەكەمجارە بە بەدشداری 28 كۆمپانیای گەورە لە پێشانگای نێودوەڵەتی ھەولێر بۆ پێداوستییەكانی بیناسازی بەشداری دەكەن.
محەمەد شەریف ئاماژەی بەوەشكرد، تەنیا سعوودیە بە 28 كۆمپانیا بەشدارى پێشانگاكه دهكات و بڕیاريشە وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی سعیودیە سهردانی ههرێمی كوردستان بكات و چەند گرێبەستێك لە نێوان ھەولێر و ریاز واژۆ بكرێن.
رۆژی دوو شەممە 22/04/2019، بە بەشداری 200 كۆمپانیای جیھانی و ناوخۆیی، یازدەیەمین پێشانگای نێودوەڵەتی بیناسازی و وزە لە هەولێر دەكرێتەوە.
پێشانگاکە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و یەکەمجارە وڵاتی سعوودییە بە 28 کۆمپانیا بەشداری دەکات.
ئ. م