سعودیە و عێراق کاتی کردنەوەی دەروازەی عەرعەر رادەگەیێنن

ئەو هەنگاوە ئەرێنییە

K24 – هه‌ولێر:

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق  رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو، دەروازەی سنووری عەرعەر لەگەڵ سعودیە دەکرێتەوە.

کازم عقابی سەرۆکی دەسته‌ی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند: "دەروازەی سنووری عەرعەر لەگەڵ سعوودییە بە شێوەیەکی ئەزموونی رۆژی 15 مانگی داهاتوو دەکرێتەوە،  لەسەر ئەو بابەتەش لەگەڵ لایەنی سعودی رێککەوتن کراوە".

هاوکات سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق راشیگەیاند،  "ئەو هەنگاوە ئەرێنییە و ئامانج لێی کرانەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانە بە رووی سعودیە".

هەروەها ماجد مرزم بریکاری دەستەی گشتی گومرگەکانی سعودیە رایگەیاند، "دەروازەکە بە ئامێری پێشکەوتوو دامەزراوە، بۆ ئەوەی ئاسانکاری لە جووڵەی بارهەڵگرەکان لە نێوان هەردوو وڵات بکرێت، پەرە بە رەوتی بازرگانی بدەین".