سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کۆدەبێتەوە
K24 – ههولێر:
سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، دووشەممەی داهاتوو بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا چاوی بە جان کلاود یۆنکەر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکەوێت، و بابەتەکانی تایبەت بە رێککەوتنی برێکزت تاوتوێ دەکەن.
ئەوەش بە یەکەم کۆبوونەوەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و یۆنکەر دادەندرێت دوای وەرگرتنی دەسەڵات لە لایەن جۆنسنەوە لە مانگی تەممووزی رابردوو.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەوڵدەدات دووبارە دەست بە دانوستاندنەکانی تایبەت بە برێکزت بکاتەوە، و بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانی پێشوو بدات کە تێریزا مەی سەرۆکوەزیرانی پێشوو ئەنجامی دابوو، کە 31 ئۆکتۆبەر وەک دوایین وادەی دەرچوون دیاریکرابوو.
H.J