عێراق پلەی 106ی جیھانی ھەیە لە رووی راكێشانی وەبەرھێنانی دەرەكی

هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:

لە ناو ئەو وڵاتانەی كە توانیویانە سەرنجی وەبەرھێنانی بیانی رابكێشێن، عێراق لە پلەی 106مینی لیستەكەدا ھاتووە.

توێژینەوەیەك كە لەلایەن شارەزایانی ئابوورییەوە ئەنجامدراوە و  109 وڵاتی جیھانی لەخۆ دەگرێت كە توانیویانە زیاترین وبەرھێنانی دەرەكی بۆخۆیان رابكێشن، عێراق لە پلەی 106 مینی سەر ئاستی جیھان و كۆتا پلە لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەستھێناوە، ھۆكاری خراپی ئه‌و ئاسته‌ش لە لیستەكەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە لاوازی لە میكانیزمی داراییدا ھەیە بەھۆی ئەو نا شەفافیەتەی كە لە جێبەجێكردنی یاسادا ھەیە و  لاوازی ژێرخانی بنەڕەتی زانیارییە داراییەكان و سستبوونی كەرتە ئابوورییەكان بە بەراورد بە وڵاتانی دیكەی جیھان، پێگەی عێراقی لە ریزبەندییەكەدا دواخستووە.

لە لیستەكەدا و لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا ئیمارات توانیویەتی لە پلەی یەكەمدا بێت  و 23 مینی سەر ئاستی جیھانه‌، دواتر قەتەر و بەحره‌ین و سعوودیە دێن.