به‌غدا زیاتر له‌ 700 ملیار دیناری دیكه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

مووچه‌ی مانگی 3ـێشی له‌گه‌ڵه‌

K24- هه‌ولێر:

حکوومەتی عێراق بڕیاری دا بڕی ۷۲٤ ملیار دیناری دیكه‌ بۆ مووچەی مانگی ۳ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خه‌رج بكات.

نووسراوی ژماره‌ 5270ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌ بڕیاری ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، وه‌ك مووچه‌ی مانگی 3ـی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمو له‌گه‌ڵ جیاوازیی هه‌ردوو مانگی كانوونی دووه‌م و شوبات كردووه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2018ی چه‌ند ده‌سته‌ و وه‌زاره‌تێك خه‌رج ده‌كرێت، بڕیاریشه‌ به‌ر له‌ هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌كانیان وه‌رگرن.

H.B