كاریگەرترین كەسایەتییەكانی كەرتی نەوت و گاز دیار دەكرێن

زیاتر لە 50 كەسایەتی كاریگەرییان لەسەر كەرتی نەوت و گازدا ھەبووە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

كەرتی نەوت و گاز لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوڕاستدا، لە ماوەی ئەمساڵدا رووبەڕووی چەندین ئاڕاستەی جیا جیا بووەتەوە، كە لە ئەنجامدا كۆمپانیاكانی نەوت و گاز نەیانتوانیوە زیاتر لە توانایەكی دیاریكراودا كارەكانیان ئەنجامبدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا راپۆرتێك لەسەر زیاتر لە 50 كەسایەتی كاریگەر لەو كەرتە بڵاوبووەتەوە و تیشك خراوەتە سەر 10 كاریگەریگەرترین كەسەكان بە تایبەتی لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

بەگوێرەی راپۆڕتێكی كۆمپانیای نەوت و گاز لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، كە لەسەر زیاتر لە 50 كەسایەتی بڵاوكراوەتەوە، ئەوانەی كە كاریگەری بەرچاویان لەسەر كەرتی نەوت و گازدا ھەبووە، لە لیستەكەدا تێشك خراوەتە سەر 10 بەھێزترینی كەسایەتییەكانی ئەو كەرتە لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

سوڵتان ئەحمەد ئەلجابر، بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئەبوزەبی نیشتمانی نەوتە و بۆ 3 ساڵە لەسەر یەكە توانیویەتی لە پێشەنگی لیستەكەدا بێت و فراوانترین پیشەسازی نەوت و گاز لەو ناوچەیە بەڕێوەدەبات.

ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی كە بە گەورەترین بەرھەمھێنەری نەوت دادەنرێت لە جیھاندا، ئارامكۆ بە بەھای 150 ملیار دۆلار لە بەرنامە گازییەكەی وەبەرھێنان دەكات.

خالد ئەلفالح، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمپانیای ئارامكۆ و وەزیری وزە و پیشەسازی و سەرچاوەكان لە سعوودیە، توانیویەتی بڕیاری كەمكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بەبڕی ملیۆنێك و 200 ھەزار بەرمیلی رۆژانە بپارێزێت، ئەلفالح ئامانجیەتی خواست و خستنەڕوو ھاوسەنگ بكات لە بازاڕەكانی جیھاندا.

بوب دەدلی، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی بەریتانیا بی پی، ئەو كۆمپانیایە لە پلانیدایە ھەر لەمساڵدا ملیارێك و 800 ملیۆن دۆلار لە میسر خەرج بكات و جگە لەوەش ساڵانە ملیارێك دۆلار لە پرۆسەكانی ئەبوزەبیدا خەرجدەكات بە ئامانجی فراوانكردنی كارەی كۆمپانیاكە.

كلاوديو ديكالزی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئێنی، چەندین رێككەوتنی واژۆكردووە بۆ گەڕان بە دوای نەوت لە ھەر یەك بەحرێن و ئیمارات و عەمان، كۆمپانیای  ئێنی كارەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو فراوان بووە.

باتريك بويان، سەرۆكی  جێبەجێكار لە كۆمپانیای تووتاڵ پاتریك بویانی فەرەنسی، لەگەڵ كۆمپنایای ئارامكۆی سعوودی كاری لە كۆمەڵەی جەبیل بۆ پترۆكیمیاوی كردووە كە تێچووەكەی دەگاتە 5 ملیار دۆلار.

رائۆڵ رستوشی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای پەرەپێدانی نەوتی عەمانە، ساڵی رابردوو كۆی گشتی بەرھەمھێنانی نەوت و گاز لە كۆمپانیاكە گەیشتووەتە ملیۆنێك و 200 ھەزار بەرمیلی رۆژانە.

هاشم سەيد هاشم، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی كوێت، ئامانجیەتی تا ساڵی 2031 ئاستی بەرھەمھێنانی گازی سرووشتی بۆ 3 ملیار و 500 ملیۆن پێ سێجا بەرزبكاتەوە.

مەسعود كاربسيان، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نیۆك، لەگەڵ كەرتەكانی وزەی ئێران لە پلانیاندایە تا 4 ساڵی دیكە  21 ملیار دۆلار لەسەر پرۆژەی نەوت خەرج بكەن.

خەلدون خەليفە ئەلموبارەك، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئاڵووگۆڕی وەبەرھێنان. لە ماوەی 18 مانگی رابردوودا كۆمپانیاكە بە بەھای 12 ملیار دۆلار وەبەرھێنانی  لە پیشەسازی ناوچەكە كردووە.

ئەنجامدانی ئەم راپۆرتە لەسەر بنەمای چالاكی ھەر كۆمپانیایەك كراوە و بە شێوەیەكی بەرچاو پشت بە ئامارە داراییەكاندا بەستراوە، بەدرێژایی ساڵیش ركابەریەكی یەكجار زۆر لە نێوان ئەو كەسایەتییانە ھەبووە بۆ بەدەستھێنانی نازناوی ئەو كەسایەتییانە بەدەستنھێنن كە لە كەرتی نەوت و گاز لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست كاریگەر بوون.

ھ.م