حكوومەتی عێراق زیاتر لە 3 ھەزار ھەلیكار لە كەرتی نەوت دەڕەخسێنێ

وەزارەتی نەوت بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ دەكەین

K24 - ھەولێر

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە دەدات كە زیاتر لە 3 ھەزار و 200 ھەلیكار لە كەرتی نەوتی دەڕەخسێنن.

سامر ئەلغەزبان، وەزیری نەوتی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە كە وەزارەتەكەی بەردەوامە لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت رەخساندنی ھەلیكار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی تایبەت بە كەرتی نەوت، تائێستاش توانیوایە زیاتر لە 3 ھەزار و 200 ھەلیكار لەو كەرتە بڕەخسنن.

لای خۆیەوە فەیاز نیعمە، بریكاری وەزارەتی كاروباری دەرھێنانی نەوت ئاماژەی بەوەداوە، كە وەزارەتەكە سوورە لەسەر دابینكردنی ھەلیكار بۆ گەنجانی وڵاتەكەی، ھەر ئەوەشە وایكردووە كە وەزارەتەكەیان چەندین لیژنە پێكبێنێ، بۆ ئەوەی بەرنامە و پلانی تایبەت بە دابین كردنی ھەلیكار لە كەرتی نەوتی دابڕێژن، و كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی و فەرمانگە نەوتییەكان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

ھ.م