له دیاربه‌كر زه‌وی و خانوو به هه‌رزان ده‌فرۆشرێته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەكر، جه‌لاله‌دین بیرتانه، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 داوای لە خەڵكی ھەرێمی كوردستان كرد، له دیاربه‌كر موڵك به نرخێكی ھەرزان بكڕن.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەكر گوتیشی: خانوو و زەوییەكانی دیاربەكر ھەم گەورە و باشن، ھەمیش بە نرخێكی ھەرزان دەفرۆشرێن و وەكو ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھاوكاری ئەو كەسانە دەكەن لە ھەرێمی كوردستانەوە دەیانەوێت موڵك لە دیاربەكر بكڕن.