ئەمەریکا خزمەتی عێراقی کردووە نەک ئێران
K24 – هه‌ولێر:
ده‌یڤد شنكه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کوردستان24، باس دۆخی ئێستای عێراق دەکات لە دوای زیادبوونی کرژییەکانی ئەمەریکا و ئێران، هەروەها تیشک دەخاتە سەر دیدی ئەمەریکا بۆ داهاتووی ناوچەکە و ئەو گۆڕانکاریانەی کە روودەدەن.
کوردستان24: به‌ڕێز ده‌یڤد زۆر سوپاس بۆ ئه‌م دیداره كه بۆت ره‌خساندووین و به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه گرژییه‌كی زۆر له ناوچه‌كه ده‌بینرێت.
ده‌یڤد شهنكهر: خۆشحاڵم كه هاتوومه‌ته ئێره له‌گه‌ڵ ئێوه بم و بێمه عێراق و هه‌رێمی كوردستان و سوپاس بۆ ئه‌م میوانداریكردنهش.
پرسیار: زۆر سوپاس. ده‌مه‌وێت له دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌وه ده‌ستپێبكه‌م و ئەم سەردانەی بەڕێزتان بۆ هه‌ولێر لە كاتێكدایە كە ھەرێم و عێراق و ناوچەكەش لەناو رەوشێكی قەیراناوی و رووبەرووبوونەوەی گەرمدایە، لەناو رەوشێكی ئاوادا، بەڕێزتان رەوش و كەشوھەوای سیاسی ئێرەتان چۆن ھاتە بەرچاو؟
ده‌یڤد شهنكهر: ئه‌وه شتێكی نهێنی نییه كه گرژییه‌كی زۆر له نێو دۆخی عێراقدا هه‌یه. چه‌ند رۆژێك لهمهوپێش نزیكه‌ی 20 مووشه‌ك له لایه‌ن ئاڕاسته‌ی عێراق كرا و بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كانی عێراقیان كرده ئامانج. ئێمه هه‌موومان به‌خت یاوه‌رمان بوو كه ئه‌و هێرشانه هیچ قوربانییه‌كی لێنەكهوتهوە، به‌ڵام پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا بینیوومانه كه ئێران و گروپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بنكه و هێزی ئه‌مریكییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج و له یه‌كێكیش له‌و هێرشانه بینیمان به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی كوژرا و چه‌ندی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان بینوویه كه ئه‌و گروپه میلیشیایانه و به‌تایبه‌ت كهتاب حزبوڵا بنكه‌ی سه‌ربازی عێراق كردووه‌ته ئامانج و سه‌ربازانی عێراقی بوونه‌ته قوربانی و ئێمه سه‌ره‌خۆشی و نزا بۆ كه‌سوكاری ئه‌و قوربانییه عێراقیانه ده‌نێرین. دواتریش كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكا هات كه زیاتر له‌چوارچێوه‌ی به‌رگریكردن بوون له خۆمان. پێویست بوو حكوومه‌تی عێراقی هه‌وڵی زیاتری بدایه بۆ پاراستنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ش نه‌كرا و زیاتر له 12 جار بنكه و هێزه‌كانمان له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا كرانه ئامانج. ئێمه وه‌ڵاممان دایه‌وه و ئه‌وانه‌مان كرده ئامانج كه ئێمه‌یان كردبووه ئامانج. پێش ئه‌ویش ئێران پیلانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له به‌غدا داڕشتبوو كه خه‌ریك بوو ده‌رئه‌نجامی زۆر خراپی لێبكه‌وێته‌وه و له‌راستیشدا حكوومه‌تی عێراقی هێزی نه‌ناردبوو بۆ پاراستنی نوێنهرایهتییهكهمان كه ئه‌ركی یاسایی حكوومه‌ته. دواتریش لێدانی قاسم سوله‌یمانیمان بینی و پاشانیش هێرشه‌كانی ئێرانمان بینی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی عێراق. بۆیه هه‌روه‌كو ده‌بینی ئێستا دۆخێكی ئاڵۆز له ناوچه‌كه هاتووه‌ته ئاراوه. ئێمه ئێستا به‌هیوای هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی، به‌ڵام بێگومان ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئێراندایه و ئه‌گه‌ریش ئێران هه‌وڵیدا له‌رێگای وهكیلهكانیانییهوه له عێراق وه‌كو كهتاب حزبوڵڵا و ئه‌سایب ئههلیلحهق هێرش بكه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وا ئێمه راشكاوانه وتومانه هیچ هێرشێك قبوڵ ناكه‌ین.
پرسیار: زۆرباشه چاوه‌ڕوانیتان له عێراق و ھەرێمی كوردستانی چییه له‌م ره‌وشه‌دا؟
ده‌یڤد شهنكهر: له‌راستیدا یه‌كه‌م چاوهڕێوانیمان له حكوومه‌تی عێراقی ئه‌وه‌یه پابه‌ندنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت و كارمه‌ندان و باڵه‌خانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیمان بپارێزێت. خاڵێكی دیكه‌ش پاراستنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و بنكهكانیانه چونكه ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراقی هاتوون و شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن. ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ومان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌یه و هاوپه‌یمانێتییه‌كی 75 وڵاتیمان پێكهێناوه كه رۆڵی هه‌بووه له شكستپێهێنانی داعش و له ئه‌ركه‌كانیشیان به‌رده‌وامن تاوه‌كو دڵنیابین له كۆتایی هاتنی داعش. هه‌روه‌ها ئێمه به ملیارات دۆلارمان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق خه‌رج كردووه. ساڵانه ملیارێك دۆلارمان خه‌رجكردووه بۆ به‌هێزكردن و مه‌شقپێكردن و پڕچه‌ككردنی سوپای عێراق و ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه. شانش به‌شانی ئه‌وان شه‌ڕمان كردووه و پێكه‌وه كارمان كردووه و چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین بۆ په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام بن.
پرسیار: زۆرباشه. با پرسیاری رۆڵی ئه‌مریكات لێ بكه‌م. ئایا رۆڵی ئه‌مریكا له قۆناخی ئاینده چی ده‌بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژیه‌ی له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه هه‌یه؟
ده‌یڤد شهنكهر: ئێوه گوتاری سه‌رۆك تره‌مپتان بینی و گوتارێكی نه‌رم و هێوركه‌ره‌وه بوو. هه‌روه‌كو ئاماژه‌م پێدا ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئێراندایه. ئێمه هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌مان ده‌یه‌وێت و شه‌ڕ ناخوازین. به‌ڵام هیچ هێرشێكیش له لایه‌ن ئێران یان وهكیلهكانییهوه له‌دژمان له عێراق بێت یانیش له هه‌رشوێنێكی ناوچه‌كه قبوڵ ناكه‌ین.
پرسیار: پێتوایه كه ئێران ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزتر به‌رێت؟
ده‌یڤد شهنكهر :من نامه‌وێت وه‌ڵامی پرسیار گریمانه‌یی بده‌مه‌وه.
پرسیار: به‌ڵام تۆ ئاماژه‌ت به‌وه‌دا كه ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئێراندایه؟
ده‌یڤد شهنكهر: ئێمه لێره‌ین له‌پێناو پشتگیرییكردنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی حكوومه‌تی عێراق. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كاتێك گوێم له هه‌ندێ عێراقی ده‌بێ باس له پێشێلكاریی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كه‌ن، كاتێك باس له‌ئۆپراسیۆنی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و لێدانی كهتایب حزبوڵڵا ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا هه‌تا ئێستا گوێم له به‌رپرسێكی عێراقی نه‌بووه بڵێت هێرشكردنه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پێشێلكاریی بووه. ئێمه به‌پێچه‌وانه‌ی قاسم سوله‌یمانییه‌وه له به‌غدا نه‌بووین بۆ ئه‌وه‌ی به حكوومه‌تی عێراقی بڵێن ده‌بێ كێ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كێ بێت. ئێمه پشتگیریی له سه‌ره‌وه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق ده‌كه‌ین. ئێمه زۆرترین هاوكاری دارایی عێراقمان كردووه بۆ پاككردنه‌وه‌ی عێراق له مین و زیاتر له 86 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌ی خاكی عێراقمان له مین پاككردووه‌ته‌وه. زۆرترین خه‌رجیمان هه‌بووه له‌پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق. 500 قوتابخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستیمان دروست كردووه و له‌ساڵی 2014وه زیاتر له 2.6 ملیار دۆلارمان وه‌كو هاوكاری سه‌ره‌تایی به حكوومه‌تی عێراقیداوه. ئه‌ی ئێرانی چه‌ند ملیاری به عێراقداوه؟
پرسیار: چۆن ده‌ڕوانیته په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسایی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه؟
ده‌یڤد شهنكهر: پێموایه ئه‌و مایه‌ی دڵگرانییه كه ئێمه هه‌موو كاره‌مان له‌پێناو عێراق كردووه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه له میدیا كوردییه‌كانه‌وه خوێندوومه‌ته‌وه كه ئه‌و رۆژه‌ی ده‌نگدان كراوه، ته‌نیا نزیكه‌ی 130 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون. ئه‌وه‌ی تێناگه‌م كه چۆن ئه‌و ژماره‌یه زیادكرا بۆ 180 په‌رله‌مانتار. به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بخه‌ینه‌لاوه، ئه‌مه پڕۆژه یاساییه‌كی تاكلایه‌نه بووه و ئێمه ده‌مانه‌وێت گفتوگۆ بكه‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی تاوه‌كو بزانین ئه‌مه مانای چییه و ئێمه له‌و گفتوگۆیانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین.
پرسیار: ئایا ئێوه له هاوكاریكردنی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی تیرۆر و هاوكاریكردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه؟
ده‌یڤد شهنكهر: ئێمه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر له 5.5 ملیار دۆلار هاوكاریمان بۆ سوپای عێراقی دابینكردووه. ئێمه به هه‌زاران سه‌ربازمان له عێراق هه‌یه بۆ هاوكاریكردنی سه‌ربازانی عێراقی. ته‌نیا له‌ساڵی 2019دا زیاتر له 4 هه‌زار ئۆپراسیۆنی دژه داعشمان ئه‌نجامداوه. ده‌شزانم تۆ ده‌زانیت كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا عێراق به‌جێبێڵێت، هه‌موو هێزی هاوپه‌یمانانیش عێراق به‌جێدێڵن. ئێمه عێراق به‌جێناهێڵین. حكوومه‌تی عێراقی داوای له ئێمه كردووه لێره بین و چاوه‌ڕوانیشم كه ئه‌و گفتوگۆ و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی هه‌مانه به‌رده‌وام بێت،
پرسیار: ئایا ئێوه له عێراق ده‌مێننه‌وه؟
ده‌یڤد شهنكهر: هه‌روه‌كو ئێستاش ئاماژه‌م پێدا ئێمه ده‌مێنینه‌وه.
پرسیار: له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چۆنه؟
ده‌یڤد شهنكهر: هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك بووه له شه‌ریكه باشه‌كانمان به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی دژ به داعش و ئێمه لێره زۆر كاری مرۆیی ده‌كه‌ین و هاوكاری دارایی و سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و ستایشی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌كات، بۆیه ئێمه هه‌رێمی كوردستان به هاوپه‌یمانێكی گرنگ ته‌ماشا ده‌كه‌ین و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م سهردانهشم ئه‌و پشت‌راست ده‌كه‌نه‌وه.
پرسیار:چۆن ده‌ڕوانیته كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت چی جۆره سه‌رۆك وه‌زیرانێك ببینێت؟
ده‌یڤد شهنكهر:ئێمه ئێمه فه‌رمان به‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقدا ناكه‌ین و سه‌رۆك وه‌زیرانیان بۆ هه‌ڵنابژێرین. ئێمه هیوامان بۆ عێراق هه‌یه و هیواخوازین كه عێراق وڵاتێكی سه‌روه‌ر و سه‌ربه‌خۆ بێت و عێراقێك نه‌بێت ببێته وڵاتێكی سه‌ته‌لایتی بۆ ئێران. بۆیه هیوادارین كه گه‌لی عێراق كه‌سێك دیاریی بكات كه نیشتمانی بێت و عێراقی خۆشبوێت.
پرسیار: با دوا پرسیارت لێ بكه‌م. وه‌كو ده‌زانیت خۆپیشاندانه‌كان له عێراق به‌رده‌وامن، ده‌ته‌وێ چی به خۆپیشانده‌ران بڵێیت؟
ده‌یڤد شهنكهر:هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ئه‌وه بۆچوونی ئێمه بووه كه داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران شه‌رعین كه بریتین له ئیداره‌دانێكی باش و كۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان. ئه‌مانه هه‌مووی داواكاری شه‌رعین و ئێمه پشتگیریان ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها داواكاری بۆ كۆتایی هێنان به بڕیاردانی ئێران له‌جیاتی عێراقییه‌كان. به‌ڵام سێ خاڵی سه‌ره‌تا كه ئێمه زیاتر تیشكمان خستووه‌ته سه‌ر و پێویسته حكوومه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و داواكاریانه پێكبێت. ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه خۆپیشاندران به شێوه‌یه‌كی هێمنانه خۆپیشاندانیان كردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه سه‌ركوتكراون. له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی له ئێرانه‌وه نزیكن و له‌ژێر فه‌رمانی قاسم سوله‌یمانی بوون و زیاتر له 400 عێراقی بێ تاوانیان كوشتووه و به‌پێی ئاگادارریشم زۆربه‌ی گۆڕی ئه‌و قوربانیانه له‌لایه‌ن هه‌مان هێزه تێكدراون. ئه‌مه‌ش مایه‌ی قبوڵكردن نییه و هه‌روه‌ها چه‌ند جارێك خۆپیشانده‌ران ویستیان بچنه ناوچه سه‌وزه و خۆپیشاندان بكه‌ن له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌ڵام ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه سه‌ركوتكران و خه‌ڵكێكی زۆر كوژران. كه‌چی له 21ی دیسێمبه‌ردا كهتایب حزبوڵڵا له‌سه‌ر پردی 14ی مایسدا تێپه‌ڕین و به‌ئاسانی هاتنه ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه. ئه‌مه ته‌واوی كاریگه‌ریی و رۆڵه نهگهتیڤهكهی ئێران له عێراق هه‌یه‌تی پێ ده‌ڵێ. بۆیه ئێمه پشتگیریی له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین و ده‌شزانم كه به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕوانیشمان له حكوومه‌تی عێراقی ئه‌وه‌یه كه گیانی خۆپیشانده‌ران ده‌پارێزێت و خۆپیشاندانیش مافی ره‌وای هه‌موو كه‌سێكه و ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقیشه بیانپارێزێت.
پرسیار: زۆر سوپاس به‌ڕێز ده‌یڤد شهنكهر بۆ ئه‌و كاته‌ی پێتبهخشین و به‌دڵنیاییه‌وه زۆر پرسیارم هه‌بوون به‌ڵام كاته‌كه‌مان هه‌رئه‌وه‌نده‌یه بۆیه جارێكی تر سوپاست ده‌كه‌ین.
ده‌یڤد شهنكهر: زۆر سوپاس.
H.J