لەبەر چوار هۆکار خواردنی چەرەس قەڵەومان ناکات
K24 – ههولێر:
ئەوە راستە کە چەرەس بڕێکی زۆری چەوری تێدایە، بەڵام ئەو بیروڕایە هەڵەیە کە پێی وایە، چەرەس قەڵەومان دەکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی بەشی تەندروستی گۆڤاریNewsweek، ئەو چەوریانەی لە چەرەسدا هەن، چەورییەکی باشن و جیا لەوەش لەشی مرۆڤ بەشێکی چەورییەکان هەڵنامژێت.
بەگوێرەی جۆری چەرەسەکە، رێژەی چەورییەکانیان دەگۆڕێت و بەشێوەیەکی گشتی چەرەسەکان دوو جۆر چەورییان تێدایە کە ناوە پزیشکییەکەیان Monounsaturated و Polyunsaturatedن، ئەم جۆرە چەوریانە باشن و یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆل دەدە.
پسپۆڕان دڵنیایی دەدەن لەوەی خواردنی چەرەسات ئەگەر رێژەیەکی تەندروستیان لێبخورێت مرۆڤ قەڵەو ناکەن، بگرە دەبنە هۆی دابەزاندنی کێش، ئەمەش بۆ چوار خاڵ دەگەڕێنەوە.
- بەشێک ئەو چەورییەی لە چەرەسەکان هەن لە لایەن لەشەوە وەرناگیرێن.
- ژمارەی ئەو کالۆریانە زیاد دەکەن کە لەشی مرۆڤ دەیانسووتێنێت.
- وا لە مرۆڤ دەکات هەست برسێتی نەکات و کەمتر بخوا.
- ئەو کەسانەی چەرەسات دەخۆن بەشێوەیەکی گشتی شێوازی ژیانیان تەندروسترە لەوانەی چەرەسات ناخۆن.
H.J