مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی مامۆستایه‌ك له به‌غدا 52 نووسراوی ویستووه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌نها یه‌ك مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی مامۆستایه‌ك، له ناوخۆی شاری به‌غدا، به 13 مانگ ته‌واو بووه و 52 نووسراوی فه‌رمی بۆ راییكردنی ئەو مامەڵەیە كراوە.
وێبسایتی به‌غداد پۆست، وێنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، مامه‌ڵه‌كه له سه‌ره‌تا مانگی 2018ه‌وه ده‌ستیپێكردووه، كه مامۆستایه‌ك ویستوویه‌تی له په‌روه‌رده‌ی ره‌سافه یه‌ك، بچێته په‌روه‌رده‌ی ره‌سافه دوو، به‌ڵام ئه‌و كاره هه‌ر وا به ئاسانی تێنه‌په‌ڕیوه، به‌ڵكو دواى ماندووبوونێكی زۆر مامه‌ڵه‌كه‌ی ته‌واو كردووه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، جیا له خایاندنی 13 مانگ و 52 نووسراو، به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌كه، ئه‌و مامۆستایه 7 مانگیش بێ مووچه بووه.
وێبسایته‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناسنامه‌ی مامۆستاكه بكات، رایگه‌یاندووه، مامه‌ڵه‌كه له ساڵی 2019 كۆتایی پێكهاتووه.
به گوێره‌ی گوته‌ی مامۆستایه‌كی كورد له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌رچی لێره‌ش مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی مامۆستا كات و مامه‌ڵه‌ی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته.
ئ. م