جووتێك گۆره‌وی مایكڵ جاكسن به "2 ملیۆن دۆلار"
K24 - هه‌ولێر:
جووتێك گۆره‌وی پاشای پۆپی ئه‌مه‌ریكی مایكل جاكسن كه له ساڵی 2009 و له ته‌مه‌نی 50 ساڵ كۆچی دوایی كرد، ده‌خرێته مه‌زاد، كه نزیكه‌ی 40 پێش ئێستا له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی تایبه‌ت به‌ناوی "Motown" به‌كاریهێناوه.
به گوێره‌ی وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، یه‌كه‌م نمایشی بۆ زیادكردنی ئاشكرا، له 100 هه‌زاره‌وه ده‌ستپێده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت، نرخی كۆتایی بگاته 2 ملیۆن دۆلار.
ئێد كوسینسكی، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "Gotta Have Rock and Roll"، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و جووته گۆره‌وییه كه به كریستاڵ رازێنراوه‌ته‌وه، زیاتر له جارێك له‌لایه‌ن مایكل جاكسنه‌وه به‌كارهاتووه، به‌ڵام به درووستی دیار نییه چه‌ند جاره، به‌و پێیه‌ی دوای به‌رنامه‌كه‌ش، به هه‌مان گۆره‌وی له نمایشی هونه‌ری و كۆنسێرته‌كانیدا ده‌ركه‌وتووه.
گۆره‌وییه‌كه به گۆره‌وی سه‌مایه‌كی تایبه‌تی ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌مه‌ریكییه ناسراوه به‌ناوی "Moonwalk" و یه‌كێك بووه له سه‌ما سه‌رنجڕاكێشه‌كانی مایك جاكسن.
بڕیاره نمایشی زیادكردنی ئاشكرا له رۆژی 13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019 به‌ڕێوه‌بچێت.