جیاوازی ژیانکردن لە ساردترین شاری جیهان و شارێکی ئاسایی چییە؟
K24 – ههولێر:
شاری یاکوستسک لە رووسیا، یەکێکە کۆنترین و ساردترین شارەکانی جیهان، لەگەڵ ئەوەش خەڵکێکی زۆر تیایدا دەژی.
ستیڤ یۆنکەر، فۆتۆگرافەر، وێنەیەکی ئەو شارەی کردووە و لەگەڵ وێنەکەی باسێکی جیاوازی ژیان یاکوستسک دەکات.
300 هەزار کەسی تێدا دەژیت بەڵام وەکو هیچ شوێنێکی دیکە نییە.
ئەو دەڵێت: "هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان وەک پلەی گەرمی ئێرە نییە. هەموو شتێک سەهۆڵە، تەم و سێبەرە".
لە باسکردنی جیاوازی ئەو شارە، فۆتۆگرافەرەکە دەڵێت، ئێرە ئەوەندە ساردە، خەڵ توانای هەڵکەندنی زەوی بۆ دروستکردنی باڵەخانە یان لێدانی گۆڕی نییە. هێند ساردە فڕۆکە تیایدا هەڵنافرێت و دانەوێڵە لە ناویدا ناڕوێت. لێرە سەوزەی فرێش نییە، بەڵام ماسی زۆر فرێش و سارد هەیە، لەبەر ساردی کەشەکە، وەکو چەپکە گوڵ، وەک لە وێنەکەم دەیبینن، دایاناون".
بەرزترین پلەی گەرمی لەو شارە تۆمارکرابێت، 29 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش 63 پلە ژێر سفر بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پلەی گەرما لەو شارە، 34 پلە ژێر سفرە.
Nationalgeographic