تره‌مپ ژنێك بۆ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ژنێك بۆ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌بێته فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له پۆسته‌كه‌یدا".
تره‌مپ له تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، باربارا بارێت، ژنه بازرگان و باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له فینلاند، بۆ پۆستی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی ئاسمانی كاندید ده‌كات.
باربارا بارێت، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیای "ئایرۆسپه‌یش كۆرپۆره‌یشنه" و پێشتر فڕۆكه‌وانی هه‌ڵسه‌نگاندن و پارێزه‌ریش بووه، ماوه‌یه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زراوه‌ی "راند" بووه بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاسمانی و فڕۆكه‌وانی بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له سه‌رده‌می جۆرج بوشی كوڕدا، له ماوه‌ی ساڵانی 2008 بۆ 2009، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بووه له فینلاند.
باربارا له دایكبووی ساڵی 1950ی شاری ئیندیانای ویلایه‌تی په‌نسلڤانیایه و ده‌رچووی زانكۆی ئه‌ریزۆنایه.
سه‌رچاوه: NYT