له ئينستاگرام كايلى و هێلكهيهك شهڕى لايكيانه
K24 – ههولێر:
کایلی جێنەر، خانمە نمایشکار و کەسایەتی تەلەڤزیۆنی ئەمەریکی، ساڵی پار، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی بڵاوکردەوە و تۆمارەکانی شکاند و زۆرترین ڵایکی بۆ هات.
ئەو خانمە لە ئینستاگرام وێنەی لە دایکبوونی منداڵەکەی بڵاوکربووەو و تا سەرەتای ئەم ساڵ بە کۆکردنەوەی 18 ملیۆن زۆرترین ڵایکی بۆ هاتبوو، بەڵام پەیجێک وێنەی هێلکەیەکی ئاسایی داناوە و نووسیویەتی بزانین ئەم هێلکەیە ریکۆرد دەشکێنێت یان کایلی.
لە ماوەی 10 رۆژدا، نزیکەی 23 ملیۆن کەس لە جیهان ڵایکی هێلکەکەیان کردوو و تۆمارەکەی کایلیان پووچەڵ کردەوە.
ڵایک و کۆمێنتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەو جۆرە کەسایەتییانە گرنگی زۆری هەیە چونکە هەم ناودارتر و هەم پارەیەکی زۆرتریان بۆ دەهێنێت کاتێک ریکلام بۆ کاڵایەکی بازرگانی دەکەن.
سەرچاوە: The New York Times
H.J