ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی میلانیا تره‌مپ له ته‌مه‌نی 17 ساڵی بڵاوكرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی "میلانیا"ـی هاوسه‌ری "دۆناڵد تره‌مپ" بڵاوكرانه‌وه، مێژووی وێنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مه‌نی (17) ساڵی "میلانیا".
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، "میلانیا" زۆر جیاوازتر له ئێستای ده‌ركه‌وتووه. به ئه‌سته‌م په‌ی به‌وه ده‌برێت ئه‌وه خودی "میلانیا"یه.
"میلانیا"، له ته‌مه‌نی (16) ساڵیدا روویكردووه‌ته كاری نمایشی جلوبه‌رگ. له ته‌مه‌نی (17) ساڵیدا "ستاین جێركۆ"ـی وێنه‌گر له كۆماری پێشووی "سلۆڤینیا" ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی گرتووه.
به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه، "میلانیا" ناوبانگی په‌یدا كردووه. كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته (18) ساڵ، كۆمپانیایه‌ك له میلانی ئیتاڵیا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كردووه و دواتر چووه‌ته پاریس.