ئێسکی دایناسۆرێکی 68 ملیۆن ساڵی دۆزرایەوە
K24 – ههولێر:
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، چەند کرێکارێک لە نزیک شاری دێنڤێر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمەریکا، چەند ئێسکێکیان دۆزیەوە.
پاشان، چەند دێرینناسێک لە مۆزەخانەی دێنڤێر بەشێوەیەکی چڕوپڕ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و پشکنینیان بۆ ئێسکەکان کرد.
لە ئەنجامی پشکنین و لێکۆڵینەوەی ورد ئاشکرا کرا، ئێسکەکان بۆ دایناسۆری جۆری ترایسێراتۆپس دەگەڕێتەوە و پێش 68 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لەو ناوچەیە ژیاوە.
تیلەر لیسۆن، یەکێک لە پشکنەرەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوایدا رایگەیاند: "بەم دۆزینەوانە لە رادەی دینامیکیەتی زەوی تێدەگەین، زۆر شتی کە هەیە دەبێت لە بارەی زەوی بیزانین و تێیبگەین. ئەم ناوچەیەش شوێنێکی زۆر باشە بۆ ئەوە".
زانایان پێیان وایە، ترایسێراتۆپس 66 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بە تەواوی لەناوچووە و تاکو ئێستاش هۆکاری لەناوچوونی ئەو جۆرەی دایناسوورە و زۆرێک لە دایناسوورەکانی دیکە بە تەواوی نەزانراوە.
CBS Denver
H.j