کیم لەناو ئاپۆڕای ژنە سەربازەکانی دڵخۆشە
K24 – ههولێر:
کیم جون ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە گرتە ڤیدیۆیەک دەردەکەوێت، چەپڵە بۆ گروپێک خانمی سەرباز لێدەدات کە گۆرانی بۆ دەڵێن و مۆسیقای بۆ دەژەنن.
سەرەتا کە کیم سەردانی بنکە سەربازییەکە دەکات، خۆشحاڵ دیار نییە، بەڵام دوای تەواوبوونی گۆرانییەکە، چەپڵەیان بۆ لێ دەدات و دڵخۆش دیارە.
خانمە سەربازەکان، با هاتنی کیم زۆر دڵخۆشن دیارن و بە فرمێسک و دەربڕینی سۆز، سەرسامی خۆیان بۆ سەرۆکەکەیان دەردەبڕن.