نرخی كۆترێك لە توركیا 25 ھەزار دۆلارە
K24 - ھەولێر
جۆرە كۆترێك لە توركیا ركابەری لەگەڵ بەھای ئتۆمبێلی گران بەھا دەكات و یەكێك لە جۆرەكانی كۆتر نرخی 25 ھەزار دۆلارە.
بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ناوی كۆترەكە "موھور"ە واتە مۆركراو، لە كێڵگەیەكدا لە ویلایەتی ئادی یەمان لە باشووری توركیا دەژیت، جۆرەكەی "كۆرینك"ـە و ركابەری لەگەڵ بەھای ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكات كە لە توركیا زیاترن خواستی كڕینیان لەسەرە.
خاوەنی كۆترەكە بەناوی ئهركان توركئۆغڵو، ئاماژە بەوە دەدات "كە 20 دانەی لەو جۆرەی ھەیە و خواست لەسەر كڕینیان زۆرە و بەرزترین بەھاش كەپێدراوە تاوەكو ئێستا گەیشتووەتە 150 ھەزار لیرەی توركی، كە بەرامبەرە بە زیاتر لە 25 ھەزار دۆلار، بەڵام بەھۆی ئەو تایبەتمەندییانەی كە لەو جۆرە كۆترەدا ھەیە وەك شێوازەكەی و چۆنیەتی جووڵانی، ھەروەھا چاوەكانی، ئەوە جگە لەوەی كە تەنانەت پێیەكانیشی بە تووك داپۆشراون، توانیویەتی ببێتە جێی سەرنجی كڕیاران.
ھ.م