لە بەرازیل لەسەر 25 سەنت سواڵکەرێک دەکوژرێت

سەواڵکەرەکە داوای تەنها نانێک دەکات

K24 – هه‌ولێر:

لە ریۆ دێ جانێیرۆی بەڕازیل، سواڵکەرێک لەسەر 25 سەنت دەکوژرێت.

کامێراکانی چاودێریی ئاشکرایکردووە، بەیانی شەممەی رابردوو، سەواڵکەرێک دوای پیاوێک دەکەوێت تاوەکو 25 سەنتی بداتێت و نانێکی پێ بکڕێت.

پیاوەکە سەرەتا فەرامۆشی دەکات و لە رێکردن بەردەوام دەبێت، بەڵام سواڵکەرەکە دوای دەکەوێت و دوای پارە دەکات، دواتر دەبێتە دەمەقاڵێیان و پیاوەکە دەمانچە دەردەهێنێت و دەیکوژێت.

پارێزەری بکوژەکە کە خاوەنی رێستۆرانتێکە لای پۆلیس رایگەیاندووە، وایزانیووە ژنەکە دزی لێ دەکات بۆیە کوشتوویەتی چونکە پێشتریش دزی لێکراوە.

ئەگەرچی ئابووری بەڕازیل لە چەند ساڵی رابردوو باشتر بووە، بەڵام هێشتا برسێتی، هەژاری و بێ کاری بەرۆکی ئەو وڵاتەی بەرنەداوە، ئەمەش وایکردووە، رێژەی تاوان زیاد بکات.

The Daily Mail

H.J