به وێنه.. دوای مردنی له‌ناو گۆڕه‌كه‌ی منداڵی بووه
K24- هه‌ولێر:
ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه له سه‌ر ئێسكه په‌یكه‌ری ئافره‌تێك كراوه، كه به‌ر له 1300 ساڵ مردووه، ده‌ریانخستووه، ئه‌و ئافره‌ته سك‌پڕ بووه و دوای مردنی له ناو گۆڕه‌كه‌یدا منداڵه‌كه‌ی له‌دایك بووه.
له گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی ئه‌و ئافره‌ته و بینینی ئێسكه په‌یكه‌ره‌كه‌ی، تێبینی روفاتی كۆرپه‌له‌یه‌كی مردووش له خوار حه‌وزه‌كه‌ی كراوه و، له كه‌للـه‌ی سه‌ری دایكه‌كه‌دا ده‌رچه‌یه‌ك هه‌یه، كه به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، له ئه‌نجامی چاره‌سه‌رێكی دڕندانه‌ی پزیشكی كونه‌كه له كه‌للـه‌ی سه‌ری دایكه‌كه درووست بووه.
Rare skeleton of woman who 'gave birth' in her grave uncovered in ghastly medieval coffin https://t.co/3VFAM0VMMa pic.twitter.com/PA9hEv0VlA
— The Sun (@TheSun) April 1, 2019
لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، دوای له‌گۆڕنانی ته‌رمی ئه‌و ئافره‌ته و ئاوسانی جه‌سته‌كه‌ی به‌ر له پووكانه‌وه و شیبوونه‌وه‌ی، بڕێكی زۆری گازه‌كان له هه‌ناویدا كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌و گازانه پاڵیان به كۆرپه‌كه‌وه ناوه له حه‌وزه‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه، به‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌ش ده‌گوترێت، "له دایكبوونی ناو گۆڕ".
له‌مباره‌شه‌وه جین گانتیێر، پسپۆریی نه‌خۆشی ئافره‌تان ده‌ڵێت: "فشاری گازه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان ده‌بێته هۆی پاڵپێوه‌نانی كۆرپه‌له‌ی مردوو له‌ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی منداڵدانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی حه‌وز".
زانایانی هه‌ردوو زانكۆی "فیرارا و پۆڵۆنیا"ـش كه گۆڕی ئه‌و ئافره‌ته‌یان له باكووری ئیتاڵیا دۆزیوه‌ته‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئافره‌ته‌كه له ته‌مه‌نی نێوان 25 بۆ 35 ساڵیدا بووه و له ماوه‌ی نێوان سه‌ده‌كانی 7 و 8ی زاینی مردووه.
دوای پشكنینێكی ورد، كاتێك ئێسكه په‌یكه‌ری كۆرپه‌له‌كه‌یان له‌ناو هه‌ردوو ئێسكی رانی دایكه‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنی درێژی ئێسكی ران، زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی، كاتێك دایكه‌كه مردووه ته‌مه‌نی كۆرپه‌كه 38 هه‌فته بووه.
له‌كاتێكیشدا به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ماوه‌ی سكپڕی به 40 هه‌فته مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ئه‌مه مانای وایه به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له واده‌ی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه دایكه‌كه مردووه. پاشماوه‌كانی دایك و كۆرپه‌كه‌ش ئاماژه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی، كه جه‌سته‌ی منداڵه‌كه تا خوار سمته‌كانی له حه‌وزی دایكه‌كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، ته‌نیا هه‌ردوو قاچه‌كانی له‌ناو حه‌وزه‌كه‌دا ماون.
ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له گۆڤاری زانستی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك و ده‌ماری جیهانی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
H.B