منداڵێك له 3 باوانه‌وه له‌دایك ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، بۆ یه‌كه‌م جار منداڵێك له 2 دایك و باوكێك له دایك ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانی مادده‌ی بۆماوه‌یی له پیاوێك و 2 ئافره‌تی جیاواز.
چیرۆكه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له پزیشكه ئیسپانییه‌كان بیر له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ بكه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌زۆكی، ئافره‌تێكی یۆنانی ته‌مه‌ن 32 ساڵ 4 جار له دانانی منداڵی بلووری شكستی هێنا.
دواتر له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سهرجێگهییدا "كه‌وتن له‌سه‌ر جێگا"، تیمێكی پزیشكی ئیسپانی، كه بنكه‌كه‌یان له به‌رشه‌لۆنه‌یه، ته‌كنیكێكی نوێیان به ناوی "گۆڕینی مایتۆكۆندریا (MST)" به‌كارهێنا، ئه‌مه‌ش به وه‌رگرتنی ترشی ناوه‌كی "DNA"ـى هێلكه‌یه‌كی ئافره‌ته‌كه و دانانی له‌ناو هێلكه‌ی ئافره‌تێكی دیكه‌ی خۆبه‌خش، به‌ر له پیتاندنی.
پسپۆڕانی ئه‌و پرۆسه‌یه رایانگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له 9ی ئه‌م مانگه منداڵێكی 3 كیلۆگرامی له‌دایك بووه و ته‌ندرووستی دایك و منداڵه‌كه‌ش زۆر باشه.
پزیشكان ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئافره‌ته نه‌زۆكه‌كان ده‌زانن، به تایبه‌ت كه منداڵه‌كه هه‌مان سیفه‌تی دایكه نه‌زۆكه‌كه هه‌ڵده‌گرێت و هیچ كیشه‌یه‌كی نییه.
به‌ڵام پسپۆڕێكی ره‌وشت "ئه‌خلاق" له زانكۆی ئۆكسفۆرد گومان له ئه‌خلاقییه‌تی یاریكردن به بوهێڵه‌كان "توخمه سیفه‌ته‌كان یانیش جیناته‌كان" ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئافره‌ته نه‌زۆكه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر سیزار بالاسیۆس گۆنزالیس ده‌ڵێت: "پرسه ئه‌خلاقییه سه‌ركییه‌كه له‌و پڕۆژه ئیسپانی- یۆنانییه‌دا ئه‌وه‌یه، پێویسته له‌جیاتی یاریكردن به جیناته‌كان، هه‌وڵ بدرێت چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌ڵچوونی مادده بۆماوه‌ییه‌كانی ئافره‌تان بدۆزرێته‌وه"، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، "ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانی (MST) بۆ چاره‌سه‌ری نه‌زۆكی بێت ئه‌وا له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه رێگه‌پێدراوه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ده‌ستكاری مایتۆكۆندریا نه‌كرێت"، له‌كاتێكدا له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌ستكاری بۆهێلهكان "سیفهتههڵگرهكان"ی سه‌ر مایتۆكۆندریا ده‌كرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا نونو كۆستا - بۆرخیس، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی خراپ له‌و پرۆسه‌یه نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانی تاقیكردنه‌وه‌كه بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌مه ته‌نیا پرۆسه‌یه‌كی به‌خشینی هێلكه‌یه و له 99% ی جیناتی كۆرپه‌له‌كه له دایك و باوكهكهیهوه بۆی ده‌گوازرێته‌وه و ته‌نیا 1%ی جیناته‌كان له لایه‌نی سێیه‌م وه‌رده‌گیرێت.
بورخیس روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ته‌كنیكه پێشكه‌وتووه هه‌نگاوێكی نوێیه له بواری پیتاندنی ده‌ستكرد، كه ده‌رفه‌ت به ئافره‌تی نه‌زۆك ده‌دات منداڵێكی ببێت كه هه‌ڵگری هه‌مان توخمه سیفتهكانی خۆی بێت.
تاقیكردنه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری "Embryotools" و په‌یمانگای ژیان له ئه‌سینا ئه‌نجامدراوه.
دكتۆر "باناخیۆتیس باثاس"، سه‌رۆكی ئه‌و په‌یمانگایه جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و له‌دایكبوونه درووشمێكی دیكه‌ی پێشكه‌وتنه له سێكته‌ری پزیشكیدا.
دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش، پێشبینی ده‌كرێت فشاری زۆر بخرێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بۆ بابه‌تی "گۆڕینی مایتۆكۆندریا" بكات، كه پێشتر قه‌ده‌غه‌ی كردبوو، چونكه ئه‌و تاقیكردنه‌وه نوێیه له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌رگای منداڵبوون به‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كاته‌وه، كه توانای منداڵبوونیان نییه.
پێشتریش له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌رده‌ن، مه‌كسیك و ئۆكراینا چه‌ندین ته‌كنیكی جۆراوجۆریان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه به‌كارهێناوه و مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2009 له زانكۆی ئۆریگۆن بۆ ته‌ندرووستی و زانست پێشنیازی چاره‌سه‌ری منداڵی بلووری كرا، به‌ڵام له ساڵی 2015 ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ردانا، له ترسی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیناته بۆماوه‌ییه‌كان درووست بكات.
له هه‌مان ساڵ به‌ریتانیا رێگه‌ی به‌و پرۆسه‌یه دا و چه‌ندین رێنماییش له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی بۆهێڵه‌كان "سیفه‌ت هه‌ڵگره‌كان" بڵاوكرده‌وه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
H.B