چین پرۆژه‌ی "رۆژی ده‌ستكرد" ته‌واو ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی "Asia Times" بڵاویكرده‌وه، زانایانی چین، له درووستكردنی كووره‌ی ناووكی گه‌رم به شێوه‌یه‌كی نوێ ته‌واوبوونه و پرۆژه‌كه‌شیان ناوناوه "رۆژی ده‌ستكرد".
وێبسایته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئامانجی زانایان له درووستكردنی كووره‌ی "EAST"، درووستكردنی كارلێككردنی ناووكی گه‌رمییه، بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی سه‌لامه‌ت و هه‌رزان بۆ ئه‌وه‌ی له بواره جیاوازه‌كان به‌كاربهرێنرێت.
دان سورو، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی بۆ كاروباری ناووكی چین، رایگه‌یاند، زانایانی وڵاته‌كه‌ی، پلانی كارپێكردنی ئه‌و كووره ناووكیانه‌یان هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه له كۆتایی ئه‌مساڵ، به رێژه‌یه‌ك سوودی بۆ بواری بازرگان‌یش هه‌بێت.
روونیشی كرده‌وه، گرنگی پرۆژه‌كه له‌وه‌دایه، كه ده‌توانێت هایدرۆجین بۆ وزه‌ی پاك و دۆستی ژینگه بگۆڕێت، پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌شی ده‌گاته نزیكه‌ی 105 ملیۆن پله‌ی سه‌دی، كه به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، 6 هێنده‌ی خۆر گه‌رمتره.
پرۆژه‌كه به گوێره‌ی پلانێكی نیشتمانی چینی ده‌ستیپێكراوه كه ئامانجی درووستكردنی ئامرازی نوێی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاكه له وڵات، هه‌ر به گوێره‌ی پلانه‌كه، دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌ك له‌خۆده‌گرێت له بۆشایی ئاسمان، بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی خۆر له ئاسمانه‌وه بگۆڕێت بۆ كاره‌با و دواتریش به وایه‌رلێس ئه‌و وزه‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر زه‌وی.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م