به‌ هه‌ڵه‌ كچێك ساڵێك له‌ كۆلێژ ده‌وام ده‌كات

شنۆ دوو ساڵ له‌ هه‌مان قۆناغی كۆلێژ ده‌خوێنێت
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

قوتابییەکی کورد بەناوی شنۆ بەختیار، لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی کەرکووک، پارساڵ کە لە دواقۆناغی کۆلێژ خوێندوویەتی لەکاتی وەرگرتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان پێیان گوتووە، دەرنەچوویتە، بۆ ساڵی دووەم لەھەمان قۆناغ دەخوێنێت و ئەمساڵ بۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەم دەچێت، بەرپرسانی کۆلێژەکەی دەڵێن، تۆ پارساڵ ئەم قۆناغەت بڕیووە و دەرچوویتە. تائێستاش تەنانەت داوای لێبووردنیشیان لێنەکردووە.

شنۆ، بەھۆی ھەڵەی مامۆستا و بەرپرسانی کۆلێژەکەیەوە ساڵێک لەتەمەنی رۆیشت و دەرفەتی دەمەزراندنیشی لەدەستچووە، ئەو ئێستا تووشی دڵەڕاوکێ بووە و داوای مافی خۆشی دەکات.