به‌م خۆراكانه چاره‌سه‌ری ژانه‌سه‌ر بكه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده هۆكاره‌كانی ژانه سه‌ر له كه‌سانی ئاسایی‌دا له ره‌مه‌زاناندا زۆرن، به‌تایبه‌تیش كه‌مخه‌وی، یانیش ماندووبوون، به‌ڵام ده‌كرێت به چه‌ند خۆراكێك له دوای به‌ربانگ، ئه‌و ژانه سه‌ره كه‌م بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی ره‌زان شویحات، پزیشكی پسپۆڕی خۆراك، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ژانه سه‌ر، كه‌می مادده‌ی مه‌گنیسیۆمه، بۆیه پێویسته ئه‌و خۆراكانه بخورێت كه ئه‌و مادده‌یه‌ی زۆر تێدایه.
به گوێره‌ی ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه‌ش، ئه‌و خۆراكانه‌ی به مادده‌ی مه‌گنیسیۆم ده‌وڵه‌مه‌ندن، بریتین له برنجی قاوه‌یی، پاقله‌مه‌نییه‌كان به گشتی، كشمیشی وشككراوه، گازۆ، باوى (بادام).
له میوه‌كانیشدا مۆز به مادده‌ی مه‌گنیسیۆم ده‌وڵه‌مه‌نده و به خواردنیشی، ده‌كرێت ژانه‌سه‌ر كه‌مبكرێته‌وه، هه‌ندێكجار خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویستی ئاو، چاره‌سه‌ری ژانه‌سه‌ر ده‌كات.
سه‌رچاوه: CNN