ژماره‌ی قوربانیانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی گه‌یشته 18 كه‌س
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له ئه‌مه‌ریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 18 كه‌س.
سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپارێزی لێیان رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی و تووشبوون به نه‌خۆشی نه‌ناسراو گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 18 كه‌س.
راشیگه‌یاند، 1080 كه‌س له 48 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و گیرۆده‌ی نه‌خۆشی جیاجیا بوونه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا هه‌فته‌ی رابردوو 805 تووشبووی نوێ له نه‌خۆشخانه‌كان تۆمار كراوون.
ناوه‌نده‌كه داواشی له گه‌نجان كردووه هه‌تا پێیان ده‌كرێت و به‌رله‌وه‌ی بیانكوژێت ده‌ستبه‌رداری جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ببن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز