بە بەشداریی شاندی حكوومەتی ھەرێم كۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەست پێ دەكات

نوێنەری 193 وڵات بەشدار دەبن

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ 74ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێ دەکات و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکات.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی نیویۆرک، 74ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بە بەشداریی سەرکردە و نوێنەری 193 وڵاتی ئەندام لە رێکخراوەکە، لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێ بکات و گۆڕانی کەشوهەوا و کێشەی ئێران و بازرگانیی نێودەوڵەتیش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.

هەڵگورد ساڵەیی، بەڕێوەبەری پڕۆتۆکۆل لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بە کوردستان24ی راگەیاند "لە چوارچێوەی شاندی عێراقدا، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە 74ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە نیویۆرک".

ھ.م