كێژێ ھێمن سروودی ئاڵا كلیپ دەكات
K24 - سلێمانی
كێژێ ھێمن، وەك منداڵێكی بەھرەمەند لە بواری ھونەری گۆرانی و موزیك سەرقاڵی ڤیدیۆ كلیپی سروودی ئاڵایە و بڕیارە لە رۆژی ئاڵای كوردستان سروودەكە بڵاو بكرێتەوە.
سروودی ئاڵا لە ئاواز و موزیك و دەرھێنانی یاسین ژاژڵەیی-یە و كاری ڤیدیۆ كلیپەكەی لەلایەن ریك پڕۆپۆداكشن تۆمار و بڵاو دەكرێتەوە.
كیژێ ھێمن، یەكێكە لە منداڵە بەھرەمەندانی بواری گۆرانی، چەند ساڵێكە لە چالاكییە ھونەرییەكانی منداڵان دەردەكەوێت و تائێستا چەندین گۆرانی بۆ منداڵان گوتووە و 8 لە گۆرانیەكانیشی كلیپ كراون.
ھ.م