به‌شێكی شه‌قامی 120مه‌تری هه‌ولێر رۆچوو
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی ته‌قینی هێڵی ئاوی پرۆژه‌ی ئیفرازی شاری هه‌ولێر، به‌شێكی شه‌قامی 120 مه‌تری رۆچوو.
په‌یامنێری كوردستان24 له شوێنی رووداوه‌كه‌وه، رایگه‌یاند، ته‌قینی بۆری سه‌ره‌كی ئیفراز3 بووه‌ته هۆی رۆچوونی به‌شێكی شه‌قامی 120 مه‌تری.
گوتیشی: به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی له سه‌دا 40 شاری هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بێت و ئاوی پڕۆژه‌كه گیراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تیمه‌كان ده‌ست به چاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه بكه‌ن.