نووسینگەی مەسرور بارزانی: ناوی هیچ كاندیدێكی وهزارهتهكان یهكلانهكراوهتهوه
K24 - ههولێر:
نووسینگەی مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونكردنهوهیهكی بڵاوكردووهتهوه ئاماژهی بهوهكردووه: "ماوەیێکە هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی، لە بارەی پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئاماژە بە هەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنەڕوو، کە گوایە یەکلاکراونەتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵانە، هەر نیازێکیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن".
تا ڕادەستکردنی یەکجارەکیی ناوی کاندیدەکان بە بەرێز ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، هیچ کاندیدێک بە یەکلابوویەوە هەژمار ناکرێت.
نووسینگەی مەسرور بارزانی
ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
24/6/2019