سوپای توركیا: له‌ خواكوڕك 48 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژراون

له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی "چنگ"دا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی "چنگ"دا بۆ سه‌ر خواكوڕك، 48 چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان كوژراوون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌ته‌كه‌، راشیگه‌یاندووه‌، سێ چه‌كداری دیكه‌ "له‌كۆڵ كراونه‌ته‌وه‌" و ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی سوپا به‌رده‌وامه‌ و تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی "له‌كۆڵ كراونه‌ته‌وه‌" گه‌یشته‌ 48 كه‌س.

سوپای توركیا له‌ 27ی ئایار/ مایۆی رابردوودا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر چیای خواكوڕك له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه‌.

پێشتر وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاندبوو، ئامانجیان له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌ ناوبردنی سه‌رجه‌م "تیرۆریستان"ی ناوچه‌كه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ

ئ.ر