له سه‌ر كورد تره‌مپ ره‌خنه‌باران ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵه خانه‌نشینكراوه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، به هۆشی پشتكردنه كورد و به‌جێهێشتنی هه‌سه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی چاره‌نووسی خۆی ببێته‌وه له به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی توركیا ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كرد.
فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جۆزێڤ ڤۆتیل، رایگه‌یاند، تره‌مپ پشتی كردووه‌ته هاوپه‌یمانه‌كانمان له هه‌سه‌ده، كه رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو له تێكشكاندنی داعش هه‌بوو.
گوتیشی: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی تره‌مپ، دوای پێنج ساڵ له قوربانیدانی هه‌سه‌ده، زیان به ناوبانگ و راستگۆیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
گۆڤاری زی ئه‌تلانتیك، له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: هه‌سه‌ده ده‌یان هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی له داعش پاك كرده‌وه و ملیۆنان هاووڵاتی له ژێر چنگی داعش رزگار كرد و 11 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری گیانیان به‌خشی.
ئه‌وه‌شی نووسیوه، له‌و ماوه‌یه‌دا له سایه‌ی هاوپه‌یمانێتی هه‌سه‌ده، ته‌نیا شه‌ش سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و دوو كارمه‌ندی مه‌ده‌نی كوژران.
رۆژی چوارشه‌ممه (9/10/2019) تره‌مپ رایگه‌یاند، ناكرێت ئێمه بچینه ناو دوژمنایه‌تی كورد و توركه‌وه و هاوكاری زۆری كوردمان كردووه و ئه‌وانمان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئیدی پێویست ناكات ئێمه له‌و شه‌ڕه بمێنینه‌وه و كاتی ئه‌وه‌یه بێینه ده‌ره‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی وشكانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا، مارك هرتلینگ رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌مه‌ریكا كاره‌ساته.
له تویته‌ر هرتلینگ نووسیویه‌تی: كورد له ریزی هه‌سه‌ده‌دا هاوپه‌یمانی بڕواپێكراوی ئێمه بوون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ئێستا ئه‌وان له لایه‌ن هاوپه‌یمانێكی ئێمه‌وه له ریزی ناتۆ هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: لێكه‌وته‌كانی ئه‌و به‌جێهێشتنه‌ی كورد بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و جیهان.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری دیموكراته‌كان، رۆبن گالیدۆ، سه‌ربازی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، نووسیویه‌تی: كاتێك سوپای عێراق هه‌ره‌سی هێنا، كورده‌كان رووبه‌ڕووی داعش وه‌ستانه‌وه و به‌رگریان له شارستانیه‌تی ئێمه كرد. نه ئێمه و نه توركه‌كان رووبه‌ڕووی داعش نه‌بووینه‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پشتكردنه كورد، واته ئه‌مه‌ریكا و مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ته‌نیا.
سیناتۆری كۆمارییه‌كانیش مارثا ماكسالی، فڕۆكه‌وانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، رێگه‌دان به هێرشی توركیا بۆ سه‌ر كورده‌كان كارێكی زۆر خراپه.
ئێستگه‌ی فۆكسی ئه‌مه‌ریكیش بڵاویكرده‌وه، هه‌سه‌ده هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه و نرخێكی گه‌وره‌یان داوه بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه و ئه‌وان بوون خیلافه‌تی داعشیان تێك‌شكاند.