كوردستان 24 ڤیدیۆی لافاوی ئه‌مڕۆ شاری مه‌ككه بڵاوده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای نیوەڕوی ئه‌مڕۆ بارانێکی بە خوڕ خێوەتگای حاجیانی له ناوچه‌ی مینای سه‌ر به شاری مه‌ككه‌ی گرتەوە و به‌هۆیه‌وه حاڵی ئه‌و حاجیانه په‌رێشان بووه، كه خێمه‌یان به‌رنه‌كه‌وتووه و له‌سه‌ر شه‌قام ده‌مێننه‌وه، له‌ناویان ژمتاره‌یه‌ك حاجی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ن.
یه‌كێك له حاجیانی هه‌رێمی كوردستان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به كوردستان 24ی ناردووه و تێیدا دیمه‌نی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی خێوه‌تگای مینای سه‌ر به شاری مه‌ككه نیشان ده‌دات.
راشیگه‌یاند، ئه‌و حاجیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ر شه‌قام ده‌مێننه‌وه و خێمه‌یان به‌رنه‌كه‌وتووه، له حاڵ و گوزه‌رانیان ناڕازین، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، پێویست بوو ستافی حه‌جی كوردستان جێگایان بۆ دابین بكات.
جێگای ئاماژه پێدانه، ئه‌مشه‌و و شه‌وی داهاتووش حاجیان بۆ ته‌واوكردنی مه‌ناسیكه‌كانی جه‌مه‌رات له ناوچه‌ی مینا ده‌مێننه‌وه و دواتر بۆ ئه‌داكردنی ته‌وافی ئیفازه و ویداع ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو شاری مه‌ككه، به‌مه‌ش سه‌رجه‌م مه‌ناسیكه‌كانی حه‌ج كۆتایی دێن.
جگە لەو حاجیانەی هه‌رێمی كوردستان كه لە رێگەی وەزارەتی ئەوقافه‌وه سه‌ردانی ماڵی خودایان كردووه، ژمارەیەکی دیكه‌ی حاجیانی کوردستان بە فیزای موجامه‌لە لە سەفەری حەجن و شوێن و جێگەیان لەگەل حاجیانی کوردستان نیە.
H.B