ئێران هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌ی عێراق ده‌گرێته‌به‌ر
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019، خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر هه‌ندێك هێلی مۆبایل له تارانی پایته‌خت راگیراوه.
سه‌رچاوه میدیاییه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته باس له‌وه ده‌كه‌ن، هاووڵاتیان سكاڵایان له پچڕانی ئینته‌رنێت كردووه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به هه‌وڵێك بۆ "كپكردنی خۆپیشاندانه‌كان" وه‌سف ده‌كه‌ن.
تا دێت خۆپیشاندانه‌كانی ئێران به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین فراوانتر ده‌بێت و شه‌وی رابردووش، له شاری خوره‌مشه‌هری باشووری ئه‌و وڵاته، 4 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
له شاری به‌هبه‌هانی باشووری رۆژئاوای ئێران، خۆپیشاندان ئاگریان له "بانكی نیشتمانی" ئه‌و وڵاته به‌رداوه.
به گوێره‌ی میدیای ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، خۆپیشانده‌ران دژی ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بین له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یان و له بڕی ئه‌وه داوای باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
ئ. م