ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كۆده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار رایانگه‌یاند، دوای هێرشی توركیا بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان له باكووری سووریا، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دانیشتنێكی داخراو له‌باره‌ی دۆسیه‌ی سووریا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا ئه‌نجام ده‌دات.
دیپلۆماتكاران ئاشكرایانكردووه، دانیشتنه‌كه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی سووریا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌وروپا داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد، كه پێكهاتوون له به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌لژیكا و پۆڵه‌ندا.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B