ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی پاسووری سه‌ر به شاری دیاربه‌كر روویدا
K24- دیاربه‌كر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی پاسووری شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان روویدا و به‌و هۆیه‌وه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 13ی دیكه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له دیاربه‌كر رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی پاسووری سه‌ر به دیاربه‌كر روویداوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 13ی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی بۆمبێكی چێندراو ئه‌نجامدراوه و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
لە راگەیاندراوێکی پارێزگاری دیاربەکریشدا گیان لەدەستدانی 4 کەس و برینداربوونی 13ی دیکە پشتراستکراوەتەوە و ئاماژە کراوە، کە قوربانییەکان هاووڵاتی سڤیلن و لە کاتی گەرانەوەیان لە کاری رۆژانە بۆمبەکە پێیاندا تەقیوەتەوە.
H.B