پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی چین ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی پارێزگاری هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی چین بكه‌ن.
بڕیار بوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له به‌غدا بێت، به‌ڵام به هۆی واده‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق بۆ چین، سه‌ردانه‌كه دواخرا.
هاوكات دوێنێ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته هه‌ولێر و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاره ئه‌مڕۆ، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌ردانێك بگاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.