دانیشتنی نوێنه‌ران شكستیهێنا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، شكستیهێنا له رێكخستنی دانیشتنی ئاسایی خۆی.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له دانیشتنه‌كه‌یدا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ژماره‌یه‌ك بڕیار و پڕۆژه یاسا تاوتوێ بكات و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدات.
میدیای عێراق بڵایكرده‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، دانیشتنه‌كه‌ی گۆڕیوه بۆ گفتوگۆی كراوه.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا رێژه‌یی یاسایی نوێنه‌ران ئاماده نه‌بوون و له كۆی (329) نوێنه‌ر، ته‌نیا (74)یان هاتبوونه كۆبوونه‌وه‌كه.
شكستهێنانی دانیشتنه‌كه، له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه له گۆڕه‌پانی شاره گه‌وره‌كانی عێراق خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بۆ داواكردنی چاكسازی ده‌ستیپێكرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا، دانیشتنه‌كه دوابخات بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه.