به‌وێنه.. ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌ره‌و رووباره‌كه لێخوڕی بۆئه‌وه‌ی دوو منداڵه‌كه‌ی بكوژێت
K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پۆلیس ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكیی 26 ساڵییان له ویلایه‌تی میسوری به تۆمه‌تی كوشتنی كچه 5 ساڵانه‌كه‌ی و هه‌وڵدان بۆ كوشتنی كوڕه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.
رۆژنامه‌ی "People" بڵاویكرده‌وه، شارۆن رینیا دینلیدین له ویلایه‌تی میسوری به‌مه‌به‌ست ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌ره‌و ناو رووبار لێخوڕیوه، كه هه‌ریه‌ك له كوڕه ته‌مه‌ن 1 ساڵانه‌كه‌ی و كچه 5 ساڵانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵی بوون، كه دواجار كچه‌كه به‌زیندوویی له‌و رووداوه رزگاری نه‌بوو.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له چه‌ند شایه‌تحاڵێك بڵاویكرده‌وه، كه له شوێنی رووداوه‌كه بوون و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان ئاگاداركردبووه‌وه، دوای په‌یوه‌ندیكردنیان به تیمه‌كانی رزگاركردن، ئافره‌ته‌كه و كوڕه یه‌ك ساڵییه‌كه‌یان رزگاركرد، به‌ڵام كچه‌كه‌یان رۆژی دواتر به مردوویی دۆزیویانه.
شارۆن كه به كوشتنی به‌مه‌به‌ستی كچه‌كه‌ی و هه‌وڵدان بۆ كوشتنی كوڕه‌كه‌شی تۆمه‌تبار ده‌كرێت، ئێستا له گرتووخانه‌ی ناوچه‌ی دۆگلاس زیندانیكراوه. داواكاری گشتی ناوچه‌كه‌ش دووپاتیده‌كاته‌وه، "ئه‌و ئافره‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خۆی و ده‌وروبه‌ریشی هه‌یه".
تائێستاش هیچ له‌باره‌ی هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه له‌لایه‌ن ئه‌و ئافره‌ته‌وه نه‌زانراوه.
H.B