وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا وه‌كو هاوبه‌شێكی جێگه‌ی متمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
"زۆر به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌سرور بارزانی
گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی ئێوه و پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، مه‌رجی گرنگن بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌ت له بواری ئاسایش‌دا، هه‌روه‌ها بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌ددیاته هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه، كه ئه‌ڵمانیا له داهاتووشدا وه‌كو هاوبه‌شێكی جێگه‌ی متمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌مێنێته‌وه.
هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانتان
له‌گه‌ڵ سڵاوی دۆستانه‌ماندا
هایكۆ ماس
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا"
ئ. م