بۆ رێگرتن له په‌تای "كۆرۆنای نوێ" وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "سامان به‌رزنجی" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) بڕیارێكی نوێی گشتاند به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌ڕایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندرووستیدا و تێیدا بڕیاریدا رێوشوێنه پێویسته‌كان بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای "كۆرۆنای نوێ2019" بگرنه به‌ر.
له بڕیاره‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی "كوردستان24" نێردراوه هاتووه: "به هۆی روودانی تووشبوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و سییه‌كان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ2019 (nCOV-2019) له وڵاتی چین به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی (WHO) بۆ پێشتگیری و رێگه‌گرتن له مه‌ترسی پێویسته ئه‌م رێوشوێنانه‌ی خواره‌وه بگیرێته به‌ر".
رێوشوێنه‌كان:
1- پته‌وكردنی چالاكی په‌تاگه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی توند و كتوپڕ.
2- جه‌ختكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانی هۆبه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی توندی كتوپڕ.
3- له كاتی گومانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه پێویسته نموونه‌یه‌ك یان زیاتر وه‌ربگیرێت له چه‌ند كاتێكی جیاواز.
4- ده‌ستبه‌جێ ئاگاداركردنه‌وه له هه‌بوونی هه‌ر حاڵێه‌تێك كه گومانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی لێبكرێت یان هه‌ر حاڵه‌تێك بمرێت به هۆی نه‌خۆشییه‌كی ده‌ستنیشان نه‌كراوی سیییه‌كانه‌وه.
5- جه‌خت كردن له‌سه‌ر كوتانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له قاوشه‌كانی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و منداڵان و هه‌ناو كار ده‌كه‌ن به ڤاكسینی ئینفلۆنزا.
6- جه‌ختكردن له‌سه‌ر پۆشینی كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی ته‌واوه‌ی له لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی له كاتی هه‌بوونی گومانی كه‌سێك به‌و نه‌خۆشییه.
ده‌ركردن و گشتاندنی ئه‌م رێنماییانه دوای ئه‌وه دێت، رۆژی (24ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتبوو: " لە هەرێمی کوردستان وەک سەرجەم وڵاتانی تری جیهان لەنزیکەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) چاودێری بارودۆخی پەتاکە دەکەین و رێکاری پێویست دەگرینە بەر".
هه‌روه‌ها هاتبوو: "تاوەکو ئێستا ئەو زانیاری و ڕاسپاردانەی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە پێویست ناکات پشکنین و جاودێری لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنورییەکان و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر" بەڵکو ڕێکارەکان هەمان ڕێوشوێنی کۆنتڕۆڵ و خۆپارێزیە لە پەتای ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا وەک پەتاگەری، زوو دۆزینەوە و جیاکردنەوە و چارەسەرکردن و هۆشیاری تەندروستی لە خۆپارێزی کەسی وەک زوو زوو دەست شووشتن، خۆ بەدوورگرتن لەشوێنی قەڵەباڵغ و داخراو لەگەڵ پاپەندبوون بە ئەتەکێتی کۆکین و پژمین وەک داپۆشینی دەم و لووت".