وردەکاری گیان لەدەستدانی دوو منداڵ لە کەرکووک بەهۆی سۆباوه
K24 – ههولێر:
بەهۆی گڕگرتنی سۆبا لە کەرکووک، دوو منداڵی چوار ساڵ و شەش ساڵ بەناوی ئانیا و ئەنەس گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، دایک و خوشکی ئەو دوو منداڵە خەریکی نانکردن بوون، بەهۆی دووکەڵ زانیویانە کە لە ژووری دوو منداڵەکە ئاگر کەوتووەتەوە، بەڵام درەنگ بووە و منداڵەکان گیانیان لەدەستداوە.
شایەتحاڵێکیش کە دراوسێ ئەو ماڵەن کە منداڵەکانی تێدا سووتاوە رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر پێنجی ئێوارە روویداوە و بەهۆیەوە ئاگرێکی زۆر کەوتووەتەوە لە ناو ماڵەکە.
H.J