به‌ڤیدیۆ.. سه‌دان تۆن گۆگرد له مووسڵ گڕی گرت
K24- مووسڵ:
به‌هۆی گڕگرتنی سه‌دان تۆن گۆگرد له مووسڵ باری له‌ناكاو له پله‌ی "جیم" له‌و پارێزگایه راگه‌یه‌ندرا و داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت، به‌په‌له كار بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و رووداوه بكرێت، به‌ر له‌وه‌ی كاره‌ساتێكی مه‌ترسیداری لێ بكه‌وێته.
سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا به كوردستان 24ی راگه‌یان، ئاگرێكی گه‌وره له سه‌دان تۆن پاشماوه‌كانی گۆگرد له باشووری مووسڵ به‌ربووه، به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
رۆژبه‌یانی گوتیشی: به‌ر له هه‌ر لایه‌نێك تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگره‌كه و ده‌یان گوندیش له ده‌وروبه‌ری ئاگره‌كه چۆڵكراون و ئه‌و رووداوه مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵكی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا به گشتی هه‌یه.
له‌كاتێكیشدا كه له‌ڕووی زانستیشه‌وه سه‌لمێندراوه، سووتانی گۆگرد گازێكی ژه‌هراوی ده‌رده‌كات، به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئاراسته‌ی دووكه‌ڵی سووتاوه‌كه رووی له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونه، بۆیه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه درووستكردووه و ئاگره‌كه‌ش زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات.
جێگای ئاماژه‌یه، گه‌وره‌ترین كانی گۆگرد له عێراق ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی میشراق له باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
H.B