ترەمپ داوایەكی نوێی لە كورد و توركیا ھەیە

"نابێ تورکیا و کورد رێگە بە هەڵاتنی چەکدارانی داعش بدەن"

K24 - ھەولێر

سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، نابێ تورکیا و کورد رێگە بە هەڵاتنی چەکدارانی داعش لە زیندانەکان بدەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویست بوو وڵاتانی ئەوروپی چەکدارانی داعشیان بگەڕاندبایەوە وڵاتەكانیان و ئێستاش درەنگ نییە بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەن.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت تورکیا و کورد رێگە بە هەڵاتنی چەکدارانی داعش لە زیندانەکان بدەن و دووپاتیشی کردووەتەوە کە ئەمەریکا رێگە بە گەڕانەوەی چەکدارانی داعش نادات.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوێنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاندبوو بەهۆی هێرشەکانی تورکیا زیاتر لە 750 کەس لە کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵاتوون.

ھ.م